هه‌ڵوه‌رێندراوه له‌لایه‌ن كچی به‌یان ، له 2009/8/16 كاتژمێر 2:19 PM ئێره | كورسییه‌كه بۆ روانین له بێزارییه‌كان و...
ده‌مه‌وێ په‌پووله بم!
که هاتمه دنیا،ته‌نیا ئه‌و شتانه‌م پێ بوون که پێویستیم پێیان بوو: دوو گوێچکه، زارێک بۆ شیر خواردن، دڵێک بۆ لێدان و دوو ده‌ست و دوو لاق که ورده ورده فێرده‌بووم بیانجووڵێنمه‌وه.
بابم و بابه گه‌وره‌م و دایه گه‌وره‌م به په‌له خۆیان گه‌یانده نه‌خۆشخانه. هه‌رکامیان شتێکیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوو. دایه‌گه‌وره جانتایه‌کی پێ بوو که په‌تۆیه‌کی سپی له نێودابوو بۆ ئه‌وه‌ی منی تێوه بپێچێ، هه‌روه‌ها ده‌ستێک جلی سپی ئاسایی. بابم بڕێکی پاره بۆ نه‌خۆشخانه هێنابوو تا من بباته‌وه ماڵێ. بابه گه‌وره‌م دوو لینگ بازنه‌ی هێنابوو، یه‌کیان بۆدایکم و یه‌کیان بۆ من! بازنه‌که‌ی من بۆ ده‌ستم گه‌وره بوو و بڕیار درا کاتێک بوومه سێ ساڵ له ده‌ستمی بکه‌ن. هه‌ر بۆیه کاتێک من به‌باوه‌شی بابمه‌وه له نه‌خۆشخانه هاتمه ده‌رێ، هێ‌ستا ته‌نیا ئه‌و شتانه‌م پێ بوو که پێویستیم پێیان بوو.
که هاتمه ماڵێ کۆمه‌ڵێک شتی تر به‌و شتانه‌ی پێشتر زیاد بوون.بووکه‌ڵه‌یه‌کی په‌لاستیکی که ماوه‌یه‌ک دواتر له حه‌مام دا به ماژیک وێنه‌م له سه‌ر ده‌م وچاوی کێشاوه.ئاسکه کێوییه‌ک که کاتێک فووم تێ ده‌کرد له سه‌ر چوار لاق و ده‌ست راده‌وه‌ستا، هه‌روه‌ها شه‌ق شه‌قه‌یه‌کیشم بوو. ددانێکی ده‌ستکردیشم بوو بۆ ئه‌و کاته‌ی ددانم دێ به پووکه‌کانمیان دا بخشێنم و سازێکی زۆر چکۆله‌شم بوو که پێنج شه‌ش حه‌وت قرته‌ی هه‌بوو که به لاق چوومه سه‌ری راوه‌ستام و له نێوه‌ڕاست ڕا شکاندم.
کاتێک چوومه قو‌تابخانه، جانتا و کتێب و ده‌فته‌ر و قه‌ڵه‌م و مانتۆ و مه‌قنه‌عه‌م هه‌بوو. پێویستیم به هه‌موویان بوو.ته‌نانه‌ت دوو مه‌قنه‌عه‌م بوو که حه‌وتووی جارێک ئاڵ وگۆڕم پێ ده‌کردن، داخڵه‌یه‌کیشم بوو پاره‌م تێدا کۆده‌کرده‌وه تا به‌ئاره‌زووی خۆم هه‌ندێک شتی پێ بکرم! وه‌ک دووچه‌رخه!
به‌ڵام هه‌مووی ئه‌وشتانه‌ی بوومن هه‌میشه به‌و جۆره نه‌بوون. که نه‌ختێک گه‌وره‌تر بووم کۆمه‌ڵێک شتی تریشم هه‌بوو،"ئاره‌زوو"ی دوور‌و درێژی ترم هه‌بوو، وه‌ک سه‌فه‌ر بۆ هه‌ساره‌ی زۆحه‌ل. هه‌روه‌ها "خه‌م"م بوو، ئه‌و خه‌مانه‌ی شه‌وانه ده‌یانبردمه ژێر په‌تۆ و ده‌یانگریاندم،کۆمه‌لێک خۆزگه‌م هه‌بوو که له‌وانه‌یه هه‌ندێکیان پێ به پێی گه‌وره بوونی من گه‌وره بووبن!
هه‌موو ئه‌و شتانه وزۆر" بوونی" تر که له‌وانه‌یه هیچ کات پێویستیم پێیان نه‌بووبێ.به‌ڵام من هه‌موویانم له‌خۆم کۆ کرده‌وه.ئه‌و شتانه‌ی خودا له کاتی هاتنم دا پێی نه‌دابووم، به‌ڵام من ده‌مویست ته‌نانه‌ت بۆ چرکه‌یه‌کیش بێ، هه‌موویانم هه‌بێ! دواتر هه‌موویانم له بیر ده‌چۆوه.هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان هه‌میشه له گه‌ڵم ده‌مانه‌وه. چه‌ند جۆر پێڵاو و جانتا، گوڵه سه‌ری بێ که‌ڵک، چه‌ند بووکه‌ڵه‌ی یه‌ک چرکه‌یی و ورده ورده هه‌ندێک ئاره‌زووی گه‌وره و بچووک که زه‌ینمیان قه‌ره‌باڵغ ده‌کرد: تووڕه‌بوونی کاتی و ورده ورده قوڵ و درێژ خایه‌ن، ئه‌و ڕقانه‌ی له‌ناخم دا ریشه‌یان داکوتا: شوێن پێی ئه‌و درۆیانه‌ی له ژیانمدا کردمن و کوڵی ئه‌و گریانانه‌ی هیچ کات هه‌ڵم نه‌ڕشتن!
رۆژێک وه‌خۆم هاتمه‌وه و هه‌ستم کرد زۆر زۆر قورس بووم! ئه‌وه‌نده قورس که نه‌مده‌توانی به رێگا دا برۆم ،نه‌م ده‌توانی وه‌ک ته‌مه‌نی منداڵیم به هه‌موو کۆڵانه‌کان دا هه‌ڵێم ،نه‌م ده‌توانی وه‌ک ئه‌و کاته‌ی هاتمه دنیا به ئاسانی هه‌ناسه بکێشم و له دڵه وه بگریم و خێرا پێ بکه‌نم!
من کاتێک هاتم زۆر سووک بووم و ئێستا خۆم زۆر قورس کردبوو.هه‌زاران هه‌زار هه‌ودای په‌شیمانی و په‌رێشانی و خۆزگه و خو‌لیا و ماندوویه‌تی به‌رده‌وامم له خۆم هاڵاندبوو. دڵه راوکێی هه‌موو تاقی کارییه‌کانی ژیانم له‌گه‌ڵ بوو.
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له دایکم و بابم شاردبوومنه‌وه، هێ‌ستا له خه‌ونه‌کانم دا ئازاریان ده‌دام و ده‌ورو به‌رم ئاخنراو له‌و شتانه بوون که هیچ کات پێویستیم پێیان نه‌بوو، له جانتاکه‌م، گیرفانه‌کانم، له ناو دڵم، مێشکم ،خه‌ونه‌کانم، خولیاکانم زۆر شتی بێ که‌ڵکم پێ بوو.
نه‌م ده‌توانی له هه‌موو ژیانم دا ئاوا قورس بژیم، له حاڵێکدا ده‌م دیت زۆر که‌س ده‌توانن به‌م جۆره بژین، ئه‌و که‌سانه تا ده‌ژین باره‌که‌یان قورس تر و قورس تر ده‌که‌ن و رۆژێک که لێیان بپرسن له دنیا دا چیتان کردووه، ئه‌وان ده‌بێ بڵێن که وه‌ک مێرووله ته‌نیا خه‌ریکی دان کۆ کردنه‌وه بوون.
به‌ڵام من نامه‌وێ له ژیانم دا وه‌ک مێرووله بژیم، که هێلانه یه‌کی پڕ له دانی هه‌بێ و هیچ کات فریا نه‌که‌وم هه‌موویان بخۆم یان ته‌نانه‌ت بیانبژێرم. من ده‌مه‌وێ له ژینم دا په‌پووله بم. زۆر سووک،ئازاد، په‌پوولویه‌ک که له‌م گوڵ بۆ ئه‌و گوڵ ده‌فڕێ و بێجگه له ژیان ده‌روه‌ستی هیچ شتێکی تر نییه!
"وه‌رگێڕدراو له فارسییه وه"
هه‌ڵوه‌رێندراوه له‌لایه‌ن كچی به‌یان ، له 2009/5/2 كاتژمێر 4:38 PM ئێره | كورسییه‌كه بۆ روانین له بێزارییه‌كان و...
هه‌ڵوه‌رێندراوه له‌لایه‌ن كچی به‌یان ، له 2009/3/25 كاتژمێر 3:6 PM ئێره | كورسییه‌كه بۆ روانین له بێزارییه‌كان و...
هه‌ڵوه‌رێندراوه له‌لایه‌ن كچی به‌یان ، له 2008/5/9 كاتژمێر 9:10 PM ئێره | كورسییه‌كه بۆ روانین له بێزارییه‌كان و...

هه‌ڵوه‌رێندراوه له‌لایه‌ن كچی به‌یان ، له 2008/5/4 كاتژمێر 6:11 PM ئێره | كورسییه‌كه بۆ روانین له بێزارییه‌كان و...
سه‌باره‌ت بم كورسییه

ئه‌م كورسییه به‌تاڵ نییه،
گه‌ر جوان بڕوانی،
رۆحی دره‌ختێك ده‌بینی كه
ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ له‌سه‌ر خۆی دانیشتۆ و
به‌وانی تر ده‌ڵێ:
چه‌ن خهزهڵوهرتان بینیوه؟
قه‌راره چه‌ندی دیكه ببینن؟
كه...چی!
كاتێك وه‌ك من بوون به كورسی؟
دارستانی سه‌ره‌كی
ئه‌و گهڵاوهرێنانهی زوو زوو گه‌ڵام بۆ ده‌وه‌رێنن
تۆمارگه‌ی گشت كاتی
.
POWERED BY